Cîhan
ئۆكراینا بە ژماریەك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر روسیا
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه ئۆكرانیا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیكردوته‌سه‌ر ناوچه‌ی لینینگراد له باكوری خۆرئاوای روسیا و هێرشه‌كه بوه‌ته‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و بچڕانی كاره‌با.
ئاماژە بەوەش كراوە، ناوچه‌ی ئۆریۆل 160كم دوور له سنوری ئۆكرانیا، ناوچه‌یه‌كی روسیییه‌و به‌هۆی هێرشی فڕۆكه بێفڕكه‌وانه‌كانه‌وه كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی ئاگری گرتوه، هاوكات هێرشی فڕۆكه‌كان بوه‌ته‌هۆی بچڕانی كاره‌با له 7 ناوچه‌ی دیكه‌ی روسیا.
هاوكات سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند كه توانیویانه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێگه له پێشره‌وییه‌كانی سوپای روسیا بگرن كه له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا له پێشڕه‌ویدا بوون.