عێراق به‌ئه‌ندامبونی خۆی له بانكی ئه‌وروپا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای ئه‌ندامبون له بانكی ئه‌وروپای بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان (EBRD) په‌سه‌ندكرد، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی عێراق بوه به ئه‌ندامی ئه‌و بانكه و ده‌توانێت سود له پاڵپشتیه داراییه‌كانی له‌ڕوی گه‌شه‌پێدانه‌وه وه‌ربگرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 20_ی ئادار_ی 2024 وه‌زاره‌تی داراییسندوقی عێراقی بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌ره‌كی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ئه‌ندامبونی عێراق له بانكی ئه‌وروپا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له چوارچێوه‌ی دیدگای وه‌زاره‌تی داراییدایه بۆ پته‌وكردنی چوارچێوه‌ی هاریكاری و په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی سندوقی گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ كارگێڕی بانكی ئه‌وروپی.
هاوكات لەو بارەیوە، سندوقی ئیداره‌ی بانكی ئه‌وروپا پشتڕاستیكردۆته‌وه، به‌ئه‌ندامبون له بانكی ئه‌وروپی ده‌توانێت پاره‌ی پڕۆژه‌كان له ناوخۆی وڵات‌دا دابین بكات، په‌ره‌پێدانی كه‌رته جیاوازه‌كان به‌ره‌وپێش ببات، پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌ریی كارگێڕی بكات، پشتگیری له كه‌رتی تایبه‌ت بكات له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌شداریكردن له گفتوگۆی سیاسه‌ت و هاوكاری ته‌كنیكی.
باسی لەوەش كردووە، بانكی ئه‌وروپی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان (EBRD) بانكێكی گه‌شه‌پێدانی فره‌لایه‌نه و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، گرنگی به وه‌به‌رهێنان ده‌دات وه‌ك ئامرازێك بۆ دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئابوری بازاڕ له وڵاتانی سودمه‌ند، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانه‌كانی له چالاكیی ڕاوێژكاری و سیاسی.