TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هاندانی هەولێر و بە‌غدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن

سارا
Yazar
📅 27 Mart 2024 10:00
پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هاندانی هەولێر و بە‌غدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەی عیراقی ڕایگەیاند : هانی هەولێر و بەغدا دەدەم بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان، هەروەها هانی عێراق دەدەم رۆڵی تەواوی سەروەری خۆی ببینێت لە گشت بوارەکاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ فوئاد حسین وەزیری دەروەی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی ئەمنی، ئابووری، سیاسی و دیپلۆماسی بە گوێرەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کرد.

لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لەوەشکراوە، گفتوگۆ لەبارەی دوایین کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و واشینتۆن کرا، جگە لەوەش گفتوگۆیان لەبارەی سەردانی داهاتووی موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکە ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : هانی هەوڵەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نیوان بەغدا و هەولێر بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لە پێناو خەڵکی عێراق و باشتر کردنی دۆخی ووڵاتەکە دەدەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەها هانی عێراق دەدەن رۆڵی تەواوی سەروەری خۆی ببینێت و سەقامگیری و ئاسایش ووڵاتەکە بۆ هەمو خەڵکەکەی دەستەبەر بکات.

Paylas: