چین سزا به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای به‌رگری ئه‌مه‌ریكایی ده‌سه‌پێنێت به‌هۆی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له هه‌نگاوێكی ده‌گمه‌ندا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند له كاردانه‌وه به فرۆشتنی چه‌ك به تایوان، سزای به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای به‌رگری ئه‌مه‌ریكایدا سه‌پاندووه.
ده‌نگى ئه‌مریكا له ئاژانسى ئه‌ى پى گواسته‌وه كه له ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیندا هاتووه كه سه‌روه‌ت و سامانی كۆمپانیاكانی 'سیسته‌می فڕۆكه‌وانی جه‌نه‌راڵ ئهتۆمیكس" و 'سیسته‌می سه‌رزه‌وی جه‌نه‌راڵ داینامیكس' له چین سڕ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ڕێگری ده‌كرێت له گه‌شتكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵای كۆمپانیاكان بۆ چین.
به پێی زانیارییه‌كان كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ داینامیكس ده‌یان كاری خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانی گالفستریم و جێت له چین به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دروستكردنی تانكی ئه‌برامز ده‌دات كه له‌لایه‌ن تایوانه‌وه ده‌كڕدرێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی زرێپۆشه به‌سه‌رچووه‌كان به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی چین بۆ ئه‌و دوورگه‌یه.
كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئهتۆمیكسیش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پڕێدهیتۆرو ڕیپێر به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێن.