TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەبارەت بە ڕووداوەکەی بەردەم کونسووڵخانەی ئێران لە پاریس بانگەشە دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2024 06:22
پەیامی کورد   ...   ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەبارەت بە ڕووداوەکەی بەردەم کونسووڵخانەی ئێران لە پاریس بانگەشە دەکات

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی فەڕەنسا باڵەخانەی کونسووڵخانەی ئێرانی لە پاریس گەمارۆ داوە و لە دەوری باڵەخانەی کونسووڵخانەی ئێرانی لە پاریس گەمارۆداوە و لە دەوری ئەو باڵەخانەیە کەسێک هەڕەشەی تەقاندنەوەی خۆی کردووە.

پۆلیسی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاندووە کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن و داوای لە خەڵک کردووە خۆیان لە نزیکبوونەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بپارێزن.

پۆلیسی فەڕەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت پێدەچێت نارنجۆک یان جلیقەی تەقەمەنی هەڵگرتبێت.

Paylas: