Cîhan
پاشای سەعوودیە لە نەخۆشخانە خەوێندرا
پەیامی کورد ... پاشای سەعوودیە لە نەخۆشخانە خەوێندرا
ئەمڕۆ (چوارشەممە) تەلەفزیۆنی فەرمی سەعوودیە ڕایگەیاند، "پاشا سەلمان بن عەبدۆلعەزیز" پاشای ئەم ووڵاتە لە نەخۆشخانەی تایبەتمەند "مەلیک فەیسەڵ" لە شاری جەددە خەوێندراوە.
دادگای شاهانەی سەعوودیە ڕایگەیاند، هۆکاری وەرگرتنی شا سەلمان لە نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی وەرزی بووە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.