TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستیی عێراق: تووشبوون بە ئایدز گەیشتووەتە دوو هەزار کەس

Arsalan
Editor
📅 29 Nisan 2024 16:10

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە 40 ساڵی رابردوودا تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئایدز گەیشتووەتە دوو هەزار کەس.

میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی ئایدز لە عێراق گەیشتووەتە دوو هەزار کەس، هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەکەش بۆ ناهۆشیاریی کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە بەرامبەر نەخۆشییەکە.

ئاشکراشیانکرد، ئایدز نەخۆشییەک نییە بە ئاسانی بگوازرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە خەڵكی هۆشیاری زیاتر وەربگرن.

Paylas: