TR KU SO
FB X
Cîhan

شکستی ناسەرکەوتووانەی فێڵکردن لە بەڕێوبەری جێبەجێکاری گەورەترین کۆمپانیای ڕیکلامی جیهان بە زیرەکی دەستکرد

سارا
Yazar
📅 13 Mayıs 2024 06:00
پەیامی کورد    ...   شکستی ناسەرکەوتووانەی فێڵکردن لە بەڕێوبەری جێبەجێکاری گەورەترین کۆمپانیای ڕیکلامی جیهان بە زیرەکی دەستکرد

سەرۆکی گەورەترین گرووپی ڕیکلامی جیهان بووەتە ئامانجی هێرشێکی ساختەکاری کە دەنگێکی ھاوشێوەکراوی AI بەکارھێناوە.

مارک ڕید، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیکلامی بەریتانی WPP، لە ئیمەیڵێکدا ووردەکاری هێرشەکەی خستەڕوو و هۆشداری داوەتە کەسانی دیکە لە کۆمپانیاکەدا کە ئاگاداری ئەو پەیوەندییانە بن کە گوایە لەلایەن کارگێڕانی باڵاوە بێت.

فێڵبازەکان سەرەتا ئەکاونتێکی واتسئەپیان دروستکرد کە وێنەی پڕۆفایلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری WPPیان لەسەر بوو. پاشان بە هاوکاری ئەم ئەکاونتە بەکارهێنەرە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی تر لە مایکرۆسۆفت تیمز ئەنجامدا.

لە میانەی دیدارەکەدا ئامێری ھاوشێوەکردنی دەنگیان بەکارھێناوە بۆ ئەوەی یەکێک لە "سەرکردەکانی دەزگاکان" بکەنە ئامانج و داوایان لێکردووە لە بەرامبەر پارە و زانیاری کەسیدا بزنسێکی نوێ دەستپێبکات.

Paylas: