TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

Arsalan
Editor
📅 14 Mayıs 2024 21:30

ئێران، راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی بیانی لە وڵاتەکە سەرکۆنە دەکات.
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا گوتی، دەستوەردان و هەڵوێستی ناپیشەییانەی فەرەنسا بە توندی سەرکۆنە دەکەین و دەڵێت ڕاگەیاندراوەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بە چەند سەرچاوەیەکی هەڵە داوە.
کەنعانی دەڵێت، ئەو هاووڵاتیانەی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان پێکراوە، بە پشتبەستن بە بەڵگان دەستگیرکراون. داواش دەکات فەرەنساییەکان لە راگەیاندراوی هاوشێوە دووربکەونەوە و بە پێچەوانەوە کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییەکانیان دەبێت.
مانگی ئایاری 2022، ئێران دوو هاووڵاتی فەرەنسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئاژاوەگێڕی لەنێو خاکی ئێران دەستگیرکرد و هەفتەی رابردووش فەرەنسا لە راگەیاندراوێکدا، داوای لە ئێران کرد واز لە سیاسەتی دەستگیرکردنی هاووڵاتی بیانی بهێنێت و ئازادیان بکات.

Paylas: