وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیاری كرا
به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ده‌وڵه‌ت، عه‌لى باقرى، یاریده‌ده‌رى سیاسى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌جێگه‌ى حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆچكردووى ئێران دانرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2024، ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بڕیاریدا عه‌لی باقر، یاریده‌ده‌ری سیاسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له جێگه‌ی حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆچكردووی ئێران دانرا.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە، هەواڵی دیارنەمانی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتی گەشتێکدا بڵاوکرایەوە پاش نزیکەی 10 کاتژمێر لە گەڕان بە دوایدا، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گوندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دۆزرایەوە.
دوای رووداوەکە ئەوە راگەیەنرا، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە، کە بۆ کردنەوەی بەنداوێک لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات چووبوو و لە رێگای گەڕانەوەیاندا رووداوەکە رووی‌دابوو.
بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.