سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران هه‌ڵبژێردرا
محه‌مه‌د عه‌لی موحیدی كرمانی به‌كۆی 88 ئه‌ندام به به‌ده‌ستهێنانی 55 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران هه‌ڵبژێردرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21_ی ئابار_ی 2024 ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شاره‌زایان له بینای كۆنی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چو ،به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران، محه‌مه‌د عه‌لی موحیدی كرمانی بۆ ماوه‌ی دو ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شاره‌زایان وه‌رده‌گرێت.
دو چه‌پكه گوڵ له‌سه‌ر دو كورسی چۆڵی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار، محه‌مه‌د عه‌لی ئالهاشم نوێنه‌ری فیقیهی و پێشنوێژ و وتارخوێنی هه‌ینی له ته‌ورێز دانران.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شاره‌زایان بۆ هه‌ڵبژاردنی 88 ئه‌ندام ڕۆژی 1ی ئازاری ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی به‌ڕێوه‌چو.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی سه‌ركردایه‌تی به ئامانجی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌كان و چاودێریكردنی ئه‌دای كاركردنیان پێكهێنرا، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له 88 ئه‌ندام پێكدێت كه ئه‌ركی گرنگیان له هه‌یكه‌لی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شاره‌زایان یه‌كێك له داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و چاودێریكردنی ئه‌دای كاره‌كانیه‌تی، ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌شت ساڵه، ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.