TR KU SO
FB X
Cîhan

پاپوا گینیای نوێ؛ بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا

Arsalan
Editor
📅 27 Mayıs 2024 18:35

لە ناوچەیەکی سەر بە وڵاتی پاپو گینیای نوێ بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە، زیاتر لە 2 هەزار کەس کەوتوونەتە ژێر خاک و گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نامەیەکی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان کە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، “بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە زیاتر لە دوو هەزار کەسی بە زیندووی ژێرگڕڵ کەوتوون و کارەساتە سرووشتییەکە ماڵوێرانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە”.

دوێنێ یەکشەممە، سەرحان ئاکتۆپارک، بەرپرس لە رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ  باسی لەوەکرد، “خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 150 ماڵ ژێر زەوی کەوتوون و زیاتر لە 670 کەس گیانیان لەدەستداوە”.

وتیشی، دۆخەکە مەترسیدارە بەجۆرێک، “زەوییەکە بەردەوامە لە رۆچوون و داتەپین، هەروەها ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و مەترسیی لەسەر ژیانی تیمەکانی فریاگوزرای درووستکردووە”.

کاتژمێر 3ی بەرەبەیانیی رۆژی هەینی رابردوو، ویلایەتی ئینگا، لە وڵاتی پاپو گینیای نوێ لەو کاتەی هاوڵاتییان لە خەودا بوون، رووداوی رۆچوونی زەویی بەسەر ناوچەکەیاندا هات و کاولکارییەکی زۆری نایەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 2 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

Paylas: