Cîhan
عێراق لە ریزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی ئەنجامدانی تاوان دایە
پێگەی ئەلیکترۆنی – نامبیو- کە گرنگی بە توێژینەوە دەدات لە بواری تاواندا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە عێراق لە ریزبەندی هەشتاهەمین وڵاتانی ئەنجامدانی تاواندایە لە کۆی 146 وڵات کە توێژینەوەکەیان گرتویەتییەوە لە ساڵی 2024 دا
هەروەها راشیگەیاندووە لەنێو وڵاتانی عەرەبیشدا لەڕیزبەندی هەشتەمدایە.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە وڵاتی ڤەنزویلا یەکەمە و، غینیا دووەم و ئەفغانستانیش لەڕیزبەندی سێیەمدایە، پێگەکە بڵاویکردووەتەوە بەگوێرەی پێوەرەکانی ئەوان، لەوڵاتانی عەرەبیدا سوریا و یەمەن و لیبیا لەڕیزبەندی سەرەتادان و کۆتا وڵاتی عەرەبیش کە تۆمارکراوە قەتەر و ئیماراتن کە لە ساڵی 2024 دا کەمترین تاوانیان تێدا تۆمارکراوە