TR KU SO
FB X
Cîhan

نیگەرانییەکانی ئەمریكا لەبارەی بەردەوامی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران

سارا
Yazar
📅 29 Mayıs 2024 09:19
پەیامی کورد    ...   نیگەرانییەکانی ئەمریكا لەبارەی بەردەوامی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزه‌ردان لە هەندێک میدیادا بڵاو کرایەوە، ووتی کە واشینتۆن سەبارەت بە بەردەوامی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەیەکی زۆر لە ئێراندا نیگەرانە.

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ووتی سەبارەت بە ووردەکارییەکانی ڕاپۆرتەکان ئێمە هیچ لێدوانێک نادەین، بەڵام ئێمە هێشتا لە پەرەسەندنی بەردەوامی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی نیگەرانین.

بەپێی ڕاپۆرتی سێ میدیای نێودەوڵەتی، ئۆرانیۆم پیتێنراوی ٦٠٪ی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ زیادبوونی ٢٠ کیلۆ و ٦٠٠ گرم دوای بڵاوبوونەوەی دوایین ڕاپۆرتی سێ مانگی ئاژانسەکە زیادی کردووە و لە ئێستادا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٤٢ کیلۆگرم و ئێران تاکە ووڵاتی غەیری ئەتۆمییە لە جیهاندا کە ئۆرانیۆم ٦٠٪ پیتێنراو بەرهەم دەهێنێت و بەپێی پێوەرەکان ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا ئۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ بەرهەمهێنانی سێ بۆمبی ئەتۆمی هەیە.
 

Paylas: