Cîhan
ئانیل بۆرا ئینان وەک باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەستنیشان کرا
جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق ئانیل بۆرا ئینان، لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەک باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەستنیشان کرا.
بڕیاری دانانی باڵیۆز ئانیل بۆرا ئینان کە لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا واژوو کراوە، لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاو کرایەوە.
بەو پێیە، ئانیل ئینان لە شوێنی عەلی ڕەزا گونەی، کە سێ ساڵ باڵیۆزی تورکیا بوو لە بەغدا، دەستبەکار دەبێت.