Cîhan
ئەحمەدی نەژاد خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران كاندید كرد
مەحمود ئەحمەدی نەژاد وەك كاندید ناوی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کە بڕیارە 28ی حوزەیران بەڕێوە بچێت، تۆمار کرد.
ئەمرۆ یەكشەممە 2ی حوزەیرانی 2024 مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەسەر داوای خەڵکانێکی زۆر بۆ كاندیدبوونم لەم هەڵبژاردنەدا، بڕیارم دا کە ناوی خۆم تۆمار بکەم".
ئاماژەی بەوەشكرد "زۆر شوکور کە هاتمە ئێرە و لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتییەکەم بە جێ هێنا".
نەژاد ڕاشیگەیاند کە لە ئەگەری بوونی بە سەرۆك کۆمار، ئەرکی سەرەکی حکومەتەکەی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەبێت
ئەحمەدی نەژاد لە ساڵانی 2005 و 2013 بۆ دوو خول سەرکۆماری ئێران بووە