TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل هێرشیکردە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا

Arsalan
Editor
📅 03 Haziran 2024 12:54

 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئیسرائیل گروپەکانی نزیک لە ئێرانی لە گوندەواری باکووری حەلەب کردەئامانج و بەهۆیەوە 12 ئەندامی ئەو گروپانە کوژران.

بە گوێرەی روانگەی سووری، بۆردوومانە ئاسمانیەکەی ئیسرائیل، پێگەیەکی لە شارۆچکەی حیان، لە گوندەواری باکووری حەلەب کردوەتە ئامانج و وەک ئامارێکی سەرەتایی 12 چەکداری گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژراوەکان، کە خەڵکی سووریا و دەرەوەی سووریاشیان تێدایە.

روانگەی سووری راشیگەیاندووە، بەو بۆردوومانانە، دەنگی تەقینەوەی بەرز بەهۆی مووشەکبارانی پێگەکانی دەستەی "تەحریر شام" و گروپی "کفر عەمەت نوران"،  لە گوندەواری رۆژئاوای حەلەب بیستران.

بە گوێرەی ئامارەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل  44 جار خاکی سوریای کردووەتە ئامانج، کە 32یان هێرشی ئاسمانی بوون و 12یان زەمینی، هێرشەکان بوونەتە هۆی برینداربوون و لەناوبردنی نزیکەی 92 پێگەی چەک و کۆگاکانی تەقەمەنی و بارەگا و بنکەی سەربازی و ئۆتۆمبێل.

لەو هێرشانەشدا 160 سەرباز کوژران و 69 سەرباز بە پلەی جیاواز برینداربوون.

Paylas: