TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

Arsalan
Editor
📅 03 Haziran 2024 17:39

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی خوێندن لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر خاوبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە.

فاوچی لە وتارێکدا کە لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا پێشکەشیکرد رایگەیاند، پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی بە دووری شەش پێ و رێگاکانی دیکەی خۆپارێزی هیچ بنەمایەکی زانستییان نەبووە، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر خاوبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی بەرچاونەکەوتووە کە ئاشکرایکردبێت دووری کۆمەڵایەتیی و بەستنی ماسک کاریگەرییان لەسەر رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس هەیە، ئەنجامدانی توێژینەوەی لەو شێوەیەش زۆر قورسە.

Paylas: