TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستکەوتی نوێی زانایان : وەرگێڕانی وەڕینی سەگ بە زیرەکی دەستکرد

سارا
Yazar
📅 08 Haziran 2024 09:36
پەیامی کورد   ...   دەستکەوتی نوێی زانایان : وەرگێڕانی وەڕینی سەگ بە زیرەکی دەستکرد

توێژەرانی زانکۆی میشیگان لە زیرەکی دەستکرد (AI) کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی تێبگەن کە وەڕینی سەگ چی دەڵێت دەربارەی هەستەکانی و مانای چییە. ئەنجامە سەرەتاییەکانیان ٧٠٪ سەرکەوتوو بوون.

زانایان بە دەستکاریکردنی مۆدێلە کۆمپیوتەرییەکانی ئێستا بۆ قسەکردنی مرۆڤ، توانیان پێشکەوتن بەدەست بهێنن لە شیکردنەوەی مانای وەڕینی سەگ.

ئێستا سیستەمی بنەمادار بە AI بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی جیاوازی بچووک لە تۆن و دەنگ و لەهجە. ئەم ئەنجامانە دەتوانن چەندین بەکارهێنانیان هەبێت لە نەرمەکاڵای ناسینەوەی دەنگدا.

تێگەیشتنێکی باشتر لەو ووردبینانەی لە دەنگی ئاژەڵەکاندا شاراوەن، ڕێگە بە مرۆڤ دەدات باشتر پێداویستییە سۆزداری و جەستەیی یەکانی دابین بکات.

Paylas: