Cîhan
رووسیا: ئۆکراینا بە موشەکی ئەمریکی بۆردوومانی کردووین
رۆژی هەینی، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە سیستەمی مووشەکی تۆپخانەی جوڵێندرراوی “هیمارس – M142 HIMARS” کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆی دابینکراوە، بۆ بۆردومانکردنی ئامانجە مەدەنییەکان لە هەرێمی بێلگۆرۆد بەکاردەهێنێت و ئۆکرانیای بە بەرپرسیار زانی لە کوژرانی ژنان و منداڵان.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری لە سانت پترسبۆرگ بەڕێوەچوو، ئەو تۆمەتانەی خستەڕوو.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پارچەی مووشەکەکانی “هیمارس” وەک بەڵگەی تۆمەتەکانی رووسیا، لە شوێنی بۆردوومانەکان دۆزراونەتەوە.