Cîhan
توركیا ڕاگرتنی گەشتەئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژكردەوە
جارێکی دیکە تورکیا ڕاگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 08-06-2024 هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند،"تورکیا ڕاگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە و تاوەکو 07-12-2024 درێژکردەوە".
ئاماژەی بەوەش داوە،"دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا دوێنێ هەینی، لە رێگای ئیمەیڵەوە ئاگاداری کردوونەتەوە بۆ دووبارە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوانیان".