TR KU SO
FB X
Cîhan

کەشناسی عێراق: پلەی گەرمای چەند پارێزگایەك دەگاتە نیوەکوڵ

Arsalan
Editor
📅 20 Haziran 2024 18:03

 

 کەشناسی عێراق  ئاشكرایدەكات،پلەی گەرمای پێنج پارێزگەی عێراق دەگاتە نیوەکوڵ.

ئەمڕۆ پێنج شەمە 20_ی حوزەیران_ی 2024 دەستەی کەشناسی عێراق يایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەی گەرمای بابل، نەجەف، زیقار، موسەننا و بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بەوەش كرد، کە سبەینێ هەینی، جگە لەو پێنج پارێزگەیە، بەغدا و میسانیش هەمان پلەی گەرما تۆمار دەکات، بەڵام لە نەجەف و زیقار دەگاتە 51ی سیلیزی.

لای خۆشیەوە ئەمڕۆ  کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 48ی سیلیزی و گەرمای سبەینێش لە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

Paylas: