TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریكا گرووپێکی شیعەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە عێراق خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە

سارا
Yazar
📅 22 Haziran 2024 05:36
پەیامی کورد   ...   ئەمریكا گرووپێکی شیعەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە عێراق خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ''ئەمریکا خۆی بە پابەند دەزانێت کە لەگەڵ هەوڵە شەڕانگێزەكانی ڕێژیمی ئێران، کە پشتیوانی سەرەکی تێرۆریزمە لە جیهان، بەرەنگاری بکات و توانای گرووپە میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران بۆ هێرش دژی كارمەندان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لاواز بکات.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرووپی “ئەنسارۆڵڵا ئەوفیا” و “حەیدەر ئیبراهیم غەراوی”، سکرتێری گشتی ئەو گرووپە دەخاتە لیستی تیرۆریستە تایبەتە نێودەوڵەتییەکانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپی ئەنسارۆڵڵا ئەوفیا گرووپێکی میلیشیایی لە عێراقە و لەژێر پشتیوانی ڕێژیمی ئێراندایە و بەشێک لە " مقاومەتی ئیسلامی لە عێراقە.

هەروەها ناوەندی هزری ''واشینتۆن ئەنێستیتۆ'' وتوویەتی کە ئەو گرووپە یەکێک لە گرووپە نیابەتییەکانی سەر بە لقی قودسی سوپای پاسدارانە، کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر سنووری سووریا جێگیر بووە".

Paylas: