Cîhan
ئیسرائیل : پلانی ئۆپراسیۆنی هێرشکردن بۆ سەر لوبنان پەسەند كرا
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : پلانی ئۆپراسیۆنی هێرشکردن بۆ سەر لوبنان پەسەند كرا
ڕۆژی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند : پلانە ئۆپراسیۆنییەکان بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان "پەسەند و پشتڕاست کراونەتەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل، بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو ووڵاتە لە فەرماندەیی باکوور هەڵسەنگاندنێکی هاوبەشیان بۆ دۆخەکە كردووە و لەم کۆبوونەوەیەشدا پلانی ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ سەر لوبنان پەسەند کراوە.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنانە، بڕیاری بەردەوامبوون سەبارەت بە زیادکردنی ئامادەیی هێزەکانی ئیسرائیل لە مەیدانەکەدا دراوە.