Cîhan
سێ ئەندامی سەر بە گرووپی مقاومەی عێراقی سەر بە ئێران لە سووریا كوژران
پەیامی کورد ... سێ ئەندامی سەر بە گرووپی مقاومەی عێراقی سەر بە ئێران لە سووریا كوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سێ ئەندامی سەر بە گرووپی مقاومەی عێراقی سەر بە ئێران لە کاتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سنووری نێوان سووریا و عێراق كوژراون.
ئەم میدیایە نووسیویەتی دوو کەس لە كوژراوان ئەندامی ئەو گرووپە بوون کە بە "مقاومەی ئیسلامی عێراق" ناسراوە.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئەندامەكانی "سەیدئەلشوهەدا" کە یەکێکە لەو گرووپە عێراقییانەی کە کۆماری ئیسلامی پاڵپشتی دەکات، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا کوژراوە.