TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن : ترامپ بە ئاشکرا هۆشداری دا کە "حەمامی خوێن" ڕوودەدات ئەگەر سەرنەکەوێت، بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە

سارا
Yazar
📅 12 Ağustos 2024 09:05
پەیامی کورد   ...   بایدن : ترامپ بە ئاشکرا هۆشداری دا کە "حەمامی خوێن" ڕوودەدات ئەگەر سەرنەکەوێت، بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە 

ناچار بووم شتێک بکەم چوونکە دیموکراسی ئێمە لە مەترسیدا بوو / نابێت ترامپ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی؛ ئەو هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا

بایدن بە سی بی ئێسی ڕاگەیاندووە، هێشتا پێی وایە ئاگربەست لە غەززە ئەگەری هەیە و لەگەڵ تیمەکەیدا کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە کەم کردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆرتێک بەشێک لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بەم شێوەیەن:

 پێش ئەوەی بڕیاری ڕۆیشتن بدەم، لەگەڵ هانتەری کوڕم باسم کرد.

 ناچار بووم شتێک بکەم چوونکە دیموکراسیمان لە مەترسیدا بوو.

ترامپ بەئاشکرا هۆشداری دا لەوەی ئەگەر سەرنەکەوێت "حەمامی خوێن" درووست دەبێت و ئەویش ئەوە دەڵێت چوونکە بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە.

 گرینگە بیسەلمێنین کە دیموکراسی سەرکەوتوو دەبێت.

 مشتومڕ لەگەڵ ترامپ زۆر خراپ بوو بۆ من.

هێشتا پێموایە ئاگربەست لە غەززە ئەگەری هەیە و لەگەڵ تیمەکەم دا کاردەکەم بۆ دڵنیابوون لە کەم کردنەوەی تووندوتیژی لە ناوچەکەدا.

 ئەمریکییەکان بۆ ئازادی خۆیان لە "کۆڤید" و بۆ سەلماندنی دیموکراسی دەتوانێت سەرکەوتوو بێت لەبیریان ناچێتەوە .

نابێت ترامپ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی.

 ترامپ هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.

 لێدوانەکانی ترامپ نیگەرانی منی پشتڕاست کردەوە کە خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەی دەبێتە هۆی تێکدانی دیموکراسی لەم ووڵاتەدا.

Paylas: