TR KU SO
FB X
Cîhan

مەسروور بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 28 Ağustos 2024 23:01
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/28، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا.

باڵیۆزی تایلاند ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانی تایلاندی هاتوون، بۆ برەودان بە پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دەربڕی.

Paylas: