Cîhan
دوو بەلەمی پەنابەران بە ١٢٥ سەرنشینەوە لە مردن ڕزگار کران
پەیامی کورد ... دوو بەلەمی پەنابەران بە ١٢٥ سەرنشینەوە لە مردن ڕزگار کران
بە گوێرەی هەواڵەکان ئەمشەو دوو بەلەمی پەنابەران کە ژمارەی سەرنشینی یەکێک لە بەلەمەکان ٧٠ سەرنشین بووە و ئەوی دیکەشیان ٥٢ سەرنشین بووە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا و ڕزگار کراون .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی ئەم پەنابەرانە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و لە ئاوەکانی ئیتاڵیا بە هۆی شەپۆلی زۆرەوە گیران خواردبوو و جێگای ئاماژەدانە کە لە کاتژمێر ٥ی بەیانی دوێنێوە کەش و هەوای دەریا لە یوونان تێک چووە و لە هێزەکانیانەوە ئاگاداری گشتی بە تەواوی ئەو کەشتییە بارهەڵگرانە درابوو کە لەم دۆخەدا هاتووچوون نەکەن و بەرەو ئیتاڵیا سەفەر نەکەن .