TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو تورکمانستان دەڕوات

سارا
Yazar
📅 10 Ekim 2024 05:00
پەیامی کورد   ...   ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو تورکمانستان دەڕوات

بە ڕاپۆرتێک حەبیبوڵڵا عەباسی، بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندووە : مەسعوود یزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ بەرەو تورکمانستان بەڕێدەکەوێت بۆ… بەشداری لە یادی ٣٠٠ ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری تورکمان مەختوم قولی فەراغی بکات .

ئاماژەی بەوەشکرد: "پزیشکیان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیش دا ووتارێک پێشکەش دەکات سەبارەت بە گەیاندنی هاوبەشی زمان و شارستانیەتەکان - بنەمای ئاشتی و گەشەسەندن بە بۆنەی یادی مەختووم غولی فەراغی".

بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییە گشتییەکانی دیوانی سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ووتی : لەم سەفەرەدا جگە لە دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی تورکمانستان، سەردار گوربانگولی بەردیموحەمەدۆڤ، سەرۆک کۆماریش لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی دیکەی ئەم ووڵاتە کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.

عەباسی ووتیشی : لەم سەفەرەدا سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆکی ووڵاتانی دیکەش دەبێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت : مەختوم قولی فەرەغی، شاعیر و عیرفانی ناسراو و بەناوبانگی تورکمان کە بە فێردۆسی ئەم گەلەش ناسراوە، بە خوڵقاندنی شیعرە ناوازەکانی بە تەوەری کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئایینی و عیرفانییەوە، بەشدارییەکی گەورەی کرد بۆ زیندووکردنەوەی زمان و ئەدەبی تورکمانی، و گەنجینەیەکی بێکۆتایە لە ئەو کولتووری دەوڵەمەندی ئەم گەلەی لەبیر کرد.

Paylas: