TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل ئاستی هۆشداری سەربازی خۆی زیاد کرد

سارا
Yazar
📅 06 Kasım 2024 10:00
پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل ئاستی هۆشداری سەربازی خۆی زیاد کرد

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بە پشت بەستن بە سەرچاوە نیزامییەکان، سوپای ئیسڕائیل له بەرامبەر هێرشی ئەم دواییانەی خۆیدا و له پێشبینیی کاردانەوەی ئەگەریی کۆماری ئیسلامی، ئاستی ووریایی و ئامادەیی خۆی زیاد كردووە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل یش ڕایگەیاندووە کە سیستەمی ئەمنیەتی ووڵاتەکەی لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە. ئەم میدیایە ڕایگەیاند کە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی نوێ ئەگەری ووڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییە زیادی کردووە. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئیسرائیل بۆ هەردوو شێوازی هێرش و بەرگری ئامادەیە.
 

Paylas: