TR KU SO
FB X
Cîhan

عیراق رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكات

سارا
Yazar
📅 24 Kasım 2024 07:26
پەیامی کورد   ...   عیراق رێگری لە كۆچی نایاسایی دەكات                                                                      

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و دەیانەوێت لە رێگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوەی یاسایەكی تایبەت بەو بابەتە دەربكەن.
كەریم نووری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی رەشنووسێك ئامادەكراوە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەرچواندنی بۆ بكرێت. 
دەشڵێت، لەم رێگەیەوە دەتوانرێت سزای ئەو كەسانە بدرێت كە قاچاخچییەتی بە مرۆڤەوە دەكەن و هەڵمەتێكی هۆشیاریان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان دەستپێكردووە بۆ هۆشیاركردنەوەی گەنجان و ۆوركشۆپ لە نێوان وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.

Paylas: