TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی تورکیا : هیچ پەیوەندییەکمان بە شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی دژە حکوومەت لە پارێزگاکانی ئیدیلب و حەلەبی سووریا نییە

سارا
Yazar
📅 04 Aralık 2024 08:09
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی تورکیا : هیچ پەیوەندییەکمان بە شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی دژە حکوومەت لە پارێزگاکانی ئیدیلب و حەلەبی سووریا نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ پەیوەندییەکیان بە ململانێی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی دژە حکوومەت لە پارێزگاکانی ئیدیلب و حەلەبی سووریا نییە.

میدیاکان لە زاری فیدانەوە نووسیویانە: ڕێگە نادەین تیرۆریستان حکوومەتی خۆیان لە سووریا پێک بهێنن.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دڵنیایی دا کە تورکیە دەستی لەو ململانێیەدا نییە و لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی نوێی پەنابەران لە سووریاوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر.

Paylas: