Cîhan
کاردانەوەی سیناتۆری کۆمارییەکان بەرامبەر بە کوشتنی بارمتەیەكی ئەمریكی لە لایەن گرووپی حەماسەوە
پەیامی کورد ... کاردانەوەی سیناتۆری کۆمارییەکان بەرامبەر بە کوشتنی بارمتەیەكی ئەمریكی لە لایەن گرووپی حەماسەوە
جوونی ئێرنست، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریكا، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی "ئۆمر نۆترا" بارمتەیەکی ئەمریكی لەلایەن گرووپی حەماس ەوە، هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەكەی دەربڕی و ووتی؛
"هیچ هاووڵاتییەکی ئەمریکی نابێت ببێتە قوربانی کردەوە تیرۆریستییەکانی حەماس".
ئێرنست هەروەها جەختی لە درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان و پشتیوانی تووندیان لە ئیسرائیل کردەوە و حەماسی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناوبرد كە لە لایەن ئێران وە پاڵپشتی دەکرێ.