TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا و کانادا داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کرد سووریا بەجێبهێڵن

سارا
Yazar
📅 08 Aralık 2024 10:01
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا و کانادا داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کرد سووریا بەجێبهێڵن

لەگەڵ زیادبووبی گرژییەکان و پێشڕەوی گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەکان لە سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و حکوومەتی کانادا ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەیان کرد بە زووترین کات ئەو ووڵاتە بەجێ بهێڵن.

لەم ڕاگەێندراوەدا حکوومەتی کانادا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی کە لە سووریا نیشتەجێن داوە؛ "هێزەکانی دژبەری حکوومەت خەریكە لە دیمەشق نزیک دەبنەوە". ئەگەر لەوێی دەست بەجێ ئەو ووڵاتە بەجێ بهێڵە. ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە، پەیوەندی بە ناوەندەکانی فریاگوزاری كاناداوە بکە”.

 

Paylas: