TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە مەترسی هەڵهاتنی دیلەکانی داعش

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2024 08:02
پەیامی کورد   ...   هۆشداری سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە مەترسی هەڵهاتنی دیلەکانی داعش

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماری ئەمریکی سەبارەت بە مەترسی هەڵهاتنی زیاتر لە 50 هەزار زیندانی داعش کە لە زیندانەکانی هەرێمی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دان، هۆشداری دا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاژاوەگێڕی لەم ناوچەیەدا دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵهاتنی دیلەکانی داعش و ئەم دۆخەش دەبێتە کابوسێک بۆ ئەمریکا.

گراهام بە وەبیرهێنانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕابردووی داعش، جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ئەم گرووپە تیرۆریستییە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات. هەروەها باسی لەوە کرد خەلافەتی خۆناونانی داعش بووەته هۆی خراپترین هێرشی تیرۆریستی له مێژوودا.

Paylas: