TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەیی گشتی هەسەدە : مەزڵووم عەبدی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا كۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 24 Aralık 2024 10:10
پەیامی کورد   ...   فەرماندەیی گشتی هەسەدە : مەزڵووم عەبدی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا كۆبووەوە

بە گوێرەی هەواڵێکی لە زاری فەرماندەیی گشتی هەسەدە ڕایگەیاندووە : مەزڵووم عەبدی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا كۆبووەوە"بە ئامادەبونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" باس لە یەكخستنی هەڵوێستی كوردو چارەسەركردنی ناكۆییەكان كراوە
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە لێدوانێكدا بڵاویكردەوە: بە ئامادەبونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دیدارێك لەنێوان جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا رێكخرا، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یەك هەڵوێستی كورد لە سووریای نوێدا، رێككەوتن كراوە لەسەر بەردەوامبوونی دیدارەكان و پەلەكردن لە چارەسەركردنی پرسە ناكۆكی لەسەرەكان.

Paylas: