TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێک لە دڕندەترین بەرپرسانی زیندانی سیدنایا دەستگیر كرا

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2024 10:10
پەیامی کورد   ...   یەکێک لە دڕندەترین بەرپرسانی زیندانی سیدنایا دەستگیر كرا 

ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا، توانیان بەرپرسێکی گرتووخانەی سیدنایا دەستگیر بکەن کە دەستی هەبووە لە کوشتنی هەزاران کەس.

دوێنێ پێنج شەممە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سووریای نوێ ڕایگەیاند، توانیان لیوا محەممەد گەنجۆ حەسەن، بەرپرسی دادگای مەیدانیی زیندانی سیدنایا لە خربەت ئەلمەعزەی سەر بە شارۆچکەی تەرتوس دەستگیر بکەن.

 ناوبراو  تاوانبارە بە کوشتن و لەسێدارەدانی هەزاران هاووڵاتی سووری و یەکێک بووە لە داواکراوانی سەرانی ڕژێمەکەی ئەسەد و بەرپرس بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی سووریا.

Paylas: