Cîhan
نووسینگەی ناتانیاهوو ڕێككەوتن لەگەڵ حەماسی ڕەت كردەوە
پەیامی کورد ... نووسینگەی ناتانیاهوو ڕێككەوتن لەگەڵ حەماسی ڕەت كردەوە
نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لـــە ڕاگەێندراوێکدا ڕەتی کردەوە لەگەڵ حەماس لە ڕێککەوتن لە ئاگربەستی شەڕی غەززە نزیك بن.
نووسینگەی ناتانیاهوو لـــە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە "ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس درۆیەکی گەورەی میدیاکانە."
ئەمە لە کاتێدایە، چەند میدیایەك بڵاویان کردبووەوە، ناتانیاهوو دەیەوێت پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ، وەکوو سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەست لەگەڵ حەماس ڕابگەێنێت.