TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێمانۆئێل ماكرۆن : کۆماری ئیسلامی سەرەکیترین کێشەی ئەمنییەتی ناوچەکە و ئەورووپایە

سارا
Yazar
📅 07 Ocak 2025 06:10
پەیامی کورد   ...   ئێمانۆئێل ماكرۆن : کۆماری ئیسلامی سەرەکیترین کێشەی ئەمنییەتی ناوچەکە و ئەورووپایە

ئێمانوئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرانسە، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە سەرەکیترین کێشەی ستراتیژیک و ئەمنییەتی بۆ فەڕەنسا ، ئەورووپا و ناوچەکە زانی.

ماکرۆن لە کۆنفڕانسی ساڵانە لەگەڵ ژمارەیەک لە باڵیۆزەکانی فەڕەنسادا سەبارەت بە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ووتی: "بەرنامە ناوکی و مووشەکییەکانی تاران، پشتیوانی لە ڕووسیا لە شەڕ بە دژی ئوکراین، پشتیوانی لە گرووپە مەترسیدارەکانی ناوچەکە، ناردنی میلیشیا بۆ ئەفریقیا و هەروەها پشتیوانی لە تێرۆریزم لەو بابەتانەن کە نیگەرانی جیددی درووست کردووە".

سەرۆککۆماری فەڕەنسا جەختی لەوە کردەوە کە بابەتی کۆماری ئیسلامی گرینگترین بابەت لە وتووێژەکانی نێوان فەڕەنسا و دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دەبێت.

ماکرۆن بە ئاماژەدان بە مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ناوچەکە و جیهان ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەن تاکوو بەپێی پێویست مێکانیزمی "ماشە" کارا بکەن و هەموو گەمارۆوەکان بگەڕێننەوە سەر تاران.


 

Paylas: