TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران لە ڕێگای ئاسمانی تورکیاوە چەکی بۆ حێزبوڵڵا ناردووە

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2025 07:42
پەیامی کورد   ...   ئێران لە ڕێگای ئاسمانی تورکیاوە چەکی بۆ حێزبوڵڵا ناردووە

لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەی "کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەریدەخەن کە کۆماری ئیسلامی کە ڕێگەی ووشکانی لە ڕێگەی سووریاوە لەدەستداوە، ڕووی کردووەتە بەکارهێنانی ڕێگەی ئاسمانی تورکیا بۆ ناردنی چەک بۆ هێزەکانی حێزبۆڵڵای لوبنان.

بە پێی ڕاپۆرتی "جۆیش نیووز"، ئەم کۆمەڵەیە کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە هەوڵی پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، ڕایگەیاندووە کە هێڵی ئاسمانیك ماهان کە سەر بە ئێرانە، لە ١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ەوە تا کۆتایی ئەمساڵ لانیکەم ١١ گەشتی ئاسمانی نێوان تاران و بەیرووتی ئەنجام داوە کە سەرجەم ئەو گەشتانە بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕیون.

Paylas: