TR KU SO
FB X
Cîhan

کەنەدا : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزە بۆ ووڵامدانەوەی ترامپ

سارا
Yazar
📅 14 Ocak 2025 09:27
پەیامی کورد   ...   کەنەدا : هەموو بژاردەکان لەسەر مێزە بۆ ووڵامدانەوەی ترامپ

وەزیری دەرەوەی که نه دا هۆشداری دا که هه موو بژارده کان له سەر مێزه ، وه ک کاردانەوه به هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ سه پاندنی باجی 25% به سەر کاڵاکانی کەنەدا.
میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی تی ڤی کە ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی ناوخۆی ووڵاتەکەی پەخشکرا، هۆشداریدا لەوەی حکوومەتی کەنەدا درێغی ناکات لە گرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی کەنەدا.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی 25%ی لەسەر کاڵاکانی کەنەدا و مەکسیکی کردبوو، دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەهۆی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی پەیوەست بە کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئەمریکا.
لە ووڵامی پرسیارێکدا لە چاوپێکەوتنەکەدا ئایا حکوومەتی کەنەدا لە ووڵامی هەڕەشەکانی ترامپ دا هەناردەی وزە بۆ ئەمریکا دەبڕێت، جۆلی ووتی "هەموو شتێک لەسەر مێزە".

Paylas: