Cîhan
دەوڵەتی ترامپ ناوی كەندئاوی مەكسیكی بە فەرمی بۆ كەندئاوی ئەمریكا گۆڕی
پەیامی کورد ... دەوڵەتی ترامپ ناوی كەندئاوی مەكسیكی بە فەرمی بۆ كەندئاوی ئەمریكا گۆڕی
وەزارەتی كشوەری دەوڵەتی ترامپ لە بەیاننامەیەکدا گۆڕینی ناوی فەرمی کەندئاوی مەکسیک بۆ "کەندئاوی ئەمریکا"ی ڕاگەیاند.
هەروەها ئیدارەی ترامپ ناوی چیای دێنالی کە بەرزترین شاخی ئەمریکای باکوورە و بە ناوێکی ڕەسەنی ئەمریکی ناونرابوو، گۆڕی بۆ "مەككینلی"، کە ناوی بیست و پێنجەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.