TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ سیاسەتە تووندەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی کارا كردەوە

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2025 09:29
پەیامی کورد   ...   ترامپ سیاسەتە تووندەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی کارا كردەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕێبەندان یاداشتێکی واژۆ کرد کە بەپێی ئەو یاداشتە سیاسەتی تووند دژ بە کۆماری ئیسلامی دەسەپێندرێتەوە. ئامانجی ڕاگەێندراوی ئەم سیاسەتانە ڕێگریکردن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕێژیمی ئێران و سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئەو ووڵاتەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ترامپ لە لێدوانەکانیدا لە کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئەمریکا مافی خۆیەتی ڕێگری بکات لە فرۆشتنی نەوتی ئەو ووڵاتە بە ووڵاتانی دیکە.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی ترامپ بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر تاران.

Paylas: