Cîhan
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا داوای دانیشتنی بەپەلە سەبارەت بە ئۆکراین دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا داوای دانیشتنی بەپەلە سەبارەت بە ئۆکراین دەکات
دوابەدوای گرژییە زارەکییەکانی نێوان ڤلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ جێگرەكەی جی دەی ڤەنس، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا داوای دانیشتنێكی بەپەلەی کرد.
لە بەیاننامەیەکدا، مێلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداری ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا و هاوپەیمانەکانی دیكە پێویستە تا بە شێوەیەكی شەفافانە سەبارەت بە ڕێگا چارەسەرەكانی ئاستەنگەکانی ئێستا، بەتایبەتی دۆخی ئۆکراین کە لەم چەند ساڵەی دوایی دا پاڵپشتییەکی هاوبەش بووە، دانیشتن بكرێت.