Cîhan
بەرپرسێکی باڵای دیکەی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە بۆردومانەکەی باکووری غەززە كوژرا
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای دیکەی گرووپی تیرۆریستی حەماس لە بۆردومانەکەی باکووری غەززە كوژرا
گرووپی تیرۆریستی حەماس ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاكەلێوە ڕایگەیاند کە ووتەبێژی ئەو گرووپە، عەبدۆللەتیف ئەلقانووع لە هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر ناوچەی جەبالیا ئەلبەلەد لە باکووری کەرتی غەززە كوژراوە.
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە غەززەیە کە لە هەفتەی ڕابردووەوە دوای شکستی خولی دووەمی دانووستانەکانی ئاگربەست چڕتر بووەتەوە.