TR KU SO
FB X
Cîhan

زیادبوونی زیانەکانی بوومەلەرزە لە میانمار و تایلەند؛ سەدان كەس گیانیان لەدەست داوە و هەزاران كەسی دیکەش بریندارن

سارا
Yazar
📅 30 Mart 2025 07:43
پەیامی کورد   ...   زیادبوونی زیانەکانی بوومەلەرزە لە میانمار و تایلەند؛ سەدان كەس گیانیان لەدەست داوە و هەزاران كەسی دیکەش بریندارن

بەرپرسانی حکوومەتی سەربازی میانمار ڕایانگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی میانمار گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٩٤ کەس و لانیکەم هەزار و ٦٧٠ کەسیش بریندار بوون. 

ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە هەوڵەکان بۆ دابین کردنی فریاگوزاری و گەڕان بەدوای ڕزگاربووان بەردەوامە.

هاوکات لە تایلەندی دراوسێی ووڵاتی تایلەند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی کە لە قۆناغی دروستکردندایە، لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.

دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە کە بەهۆی سەختی ڕووداوەکەوە ئەگەری زۆرە ژمارەی گیان لەدەستدراوان بەرزبێتەوە.

Paylas: