TR KU SO
FB X
Cîhan

عەدوان لە پەرلەمانەوە: سەرۆک عەون و سەلام پێویستە پڕۆژەیاسای ڕاجی بۆ هەڵبژاردنی تاراوگەییەکان بخەنە پڕۆژەی کار و دەنگیان لەسەر بدەن

📅 21 Ekim 2025 20:54

 

پەرلەمانتار جۆرج عەدوان، سەرۆکی لیژنەی کارگێڕی و دادپەروەری، دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، "ئێمە بڕیارمانداوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدەین، چارەسەریش سەبارەت بە دەنگدانی غەیرە نیشتەجێ لە ڕێگەی ڕەشنووسی یاسایەک دەبێت کە لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکراوە و ڕەوانەی پەرلەمان کراوە. بانگهێشتی سەرۆک عەون و سەلام دەکەم بۆ ئەوەی ئەو ڕەشنووسە بخەنە نێو پەرلەمانەوە و دەنگ لەسەر ئەو ڕەشنووسە بدەن کە لەلایەن وەزیری دەرەوە پێشکەش کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پرسە مشتومڕاوییەکان دەخەینە بەردەم ئەنجومەنی گشتی، پابەند دەبین بە هەر بڕیارێک کە لەلایەن ئەوەوە دەربچێت، بەڵام قبوڵ ناکەین لە تاریکیدا بمێنینەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان".

لینا ڕەشید - لوبنان

Paylas: