TR KU SO
FB X
Cîhan

دیمیتریڤ : ئەورووپا دەیتوانی هەموو کۆچبەرە نایاسایی یەکان بگەڕێنێتەوە بەو پارەیەی کە بۆ کیێڤ تەرخان کرابوو

سارا
Yazar
📅 04 Kasım 2025 06:05
پەیامی کورد   ...   دیمیتریڤ : ئەورووپا دەیتوانی هەموو کۆچبەرە نایاسایی یەکان بگەڕێنێتەوە بەو پارەیەی کە بۆ کیێڤ تەرخان کرابوو

▫️ کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری لەگەڵ ووڵاتانی بیانی ڕایگەیاند، یەکیتی ئەورووپا و بەریتانیا زیاتر لە 100 ملیار یۆرۆیان لە چەک بۆ ئۆکراین خەرج کردووە، کە بەسە بۆ گەڕانەوەی هەموو کۆچبەرێکی نایاسایی بە سەلامەتی.

▫️ ئاماژەی بەوەش کرد، 100 ملیار یۆرۆ زیاترە لە سێ هێندەی ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بۆ دیپۆرت کردنەوەی هەموو کۆچبەرێکی نایاسایی لەو ووڵاتە و ڕزگارکردنی شارستانیەتی ڕۆژئاوا لە خۆکوشتن.

Paylas: