TR KU SO
FB X
Cîhan

میشووستین سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە چین

سارا
Yazar
📅 04 Kasım 2025 09:14
پەیامی کورد   ...   میشووستین سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە چین

▫️ بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، فڕۆکەکەی سەرۆک وەزیران لە فڕۆکەخانەی هانگژۆ نیشتووەتەوە.

▫️ یەکەم ڕۆژی گەشتەکە تەرخان دەکرێت بۆ سییەمین کۆبوونەوەی ئاسایی سەرۆکی دەوڵەتانی ڕووسیا و چین کە لەو ماوەیەدا میشووستین لەگەڵ لی کیک یانگ سەرۆک وەزیرانی چین لە هانگژۆ کۆدەبێتەوە.

▫️ دووەم ڕۆژی گەشتەکە لە پەکین بەڕێوەدەچێت و میشووستین لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کۆدەبێتەوە.

▫️ کارنامە: بەهێزکردنی هاوبەشی هەمەلایەنەی ڕووسیا و چین

▫️ قووڵ کردنەوەی هاوکاری بازرگانی و ئابووری و ڕۆشنبیری و مرۆیی

▫️ بەرەوپێش بردنی پڕۆژەی هاوبەش لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، کشتوکاڵ و پەروەردە

▫️ بڕیارە بەیاننامەیەکی هاوبەش و کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ڕووسی – چین واژوو بکرێت.

Paylas: