TR KU SO
FB X
Cîhan

میدیای ڕۆژئاوایی : ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ژینگە بەهۆی فڕێدانی نایاسایی بەرفراوانی زبڵ لە ئۆکسفۆردشایر

سارا
Yazar
📅 18 Kasım 2025 10:01
پەیامی کورد   ...   میدیای ڕۆژئاوایی : ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ژینگە بەهۆی فڕێدانی نایاسایی بەرفراوانی زبڵ لە ئۆکسفۆردشایر

🔶دەیلی مەیل ی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک پاشماوەی فڕێدراوی نایاسایی بە درێژایی 500 پێ و بەرزی 20 پێ لەسەر زەوی لە نزیک ڕێگای A34 و ڕووباری چێروێڵ لە ئۆکسفۆردشایر دۆزرایەوە.

🔶گرووپەکانی ژینگەپارێزی ئەو شوێنەیان بە "کارەساتی ژینگەیی" وەسف کردووە و هۆشداریشیان داوە کە ئاوی ژەهراوی دەتوانێت بگاتە سیستەمی ڕووبارەکان. ڕێکخراوی خێرخوازی دۆستانی تایمز بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، ئەم دۆخە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر گیانلەبەرە کێوییەکان و کوالێتی ئاوی ناوچەکە دروست دەکات.

🔶کالۆم میلەر پەرلەمانتاری لیبراڵ دیموکراتەکان لە پەرلەمان ئەو بابەتەی ورووژاند و ئاماژەی بەوەدا کە پاشماوەکان کە ژمارەیان بە سەدان تۆن مەزەندە دەکرێت، دەکەوێتە ناوچەیەکی لافاو و "مەترسی کارەساتی ژینگەیی هەیە". ووتی دەزگای ژینگە پێی وتووە تێچووی کۆکردنەوەی پاشماوە لە بودجەی ساڵانەی ئەنجوومەنی قەزای ناوخۆیی زیاترە.

Paylas: